`
1

رێبەری هەڵبژاردنە نییوەییەکانی ئەمریکا-ت2 2026

بڵاوکراوەی نوێ | ڕێبەری هەڵبژاردنی نیوەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠٢٦

ئەم ڕێبەرە گەشتێکی شیکاریی سادە و بەڵگەدارە و دەتانبات بۆ تێگەیشتن لە: 🔸 سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکی چۆن کار دەکات و بۆچی پشکی دەنگەکان لەگەڵ پشکی کورسییەکاندا جیاوازن؟ 🔸 ملیارەها دۆلاری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە کوێوە دێن و "پارەی تاریک" چییە؟ 🔸 دیموکراتەکان چۆن زۆرینەی کۆنگرێس و حاکمی ویلایەتەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا یەکلایی کردەوە؟ 🔸 لێکەوتەکانی "حکومەتی دابەشبوو" لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و هەرێمی کوردستان چین؟ پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن (KIE) و ڕێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن (STEP) بە خۆشحاڵییەوە دەرچوونی ڕێبەری توێژینەوە و شیکاریی نوێ بە ناونیشانی "ڕێبەری هەڵبژاردنی نیوەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | 2026" ڕادەگەیەنن، کە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان سەربەست مستەفا (سەرۆکی ڕێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن) و ئارام جەمال (سەرۆکی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن) ئامادە کراوە. ئەم ڕێبەرە خوێندنەوەیەکی میتۆدی و گشتگیر بۆ هەڵبژاردنەکانی 3ی تشرینی دووەمی 2026 پێشکەش دەکات، کە نەخشەی دەسەڵاتی لە واشنتۆن داڕشتەوە و هاوکێشەی "حکومەتی دابەشبوو"ی لە کۆنگرێسی 120ـەمیندا بەرهەمهێنا. دیارترین تەوەرەکانی ڕێبەرەکە: • شیکردنەوەی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکی: ڕوونکردنەوەی قووڵ بۆ سیستمی براوەی یەکەم (FPTP)، شێوازی دەنگدانی پلەبەندیی ڕێکخراو (RCV)، و ئاڵۆزیی ناهاوسەنگیی نێوان دەنگەکان و پشکی کورسییەکان. • دووبارە کێشانەوەی سنووری بازنەکان (Gerrymandering): میکانیزمەکانی دەستکاریکردنی سنووری بازنەکانی هەڵبژاردن (کۆکردنەوە و پەرتکردن) و کاریگەرییان لەسەر کێبڕکێکانی 2026. • دارایی هەڵمەتەکان و کۆتوبەندە یاساییەکان: ئاشکراکردنی نهێنییەکانی لیژنەکانی کاری سیاسیی گەورە (Super PACs)، "پارەی تاریک"، و سەقفی بەخشین و خەرجکردن لەژێر چاودێریی کۆمسیۆنی (FEC). • ئەنجامەکان و لێکەوتە سیاسییەکان (2027 - 2029): خوێندنەوە بە ژمارە بۆ گۆڕانی زۆرینە لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران و پۆستی حاکمی ویلایەتەکان لە بەرژەوەندیی دیموکراتەکان و ڕەنگدانەوەی لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و هەرێمی کوردستان. • قۆناغی "حکومەتی دابەشبوو" لە کۆنگرێسی ١٢٠ـەمیندا (2027–2029): کاریگەرییەکانی لەسەر بڕیاری ئەمریکی، هەروەها ڕێبەرەکە بە فەرهەنگۆکێکی ئەلفوبێیی بۆ گرنگترین زاراوە هەڵبژاردن و سیاسییەکانی ئەمریکا کۆتایی دێت؛ کە سەرچاوەیەکی بنەڕەتییە بۆ توێژەران، ڕۆژنامەنووسان و بایەخپێدەرانی کاروباری دیموکراسی. • دەوڵەمەندکراوە بە خشتە و هێڵکاریی گرافیک و فەرهەنگۆکی زاراوەکانی لەگەڵدایە. کە فەرهەنگێکی ئەلفوبێییە کە دیارترین زاراوە سیاسی، هەڵبژاردن و داراییەکانی ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە. ئەم ڕێبەرە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ توێژەران، میدیاکاران، و بایەخپێدەرانی بواری سیاسی و دیموکراسی.